دەرهێنەری هیندی سانجای گووبتا لە تەمەنی 57 ساڵیدا کۆچی دوایی بکە، ئەمەش دوای تووشبوونی بە پێکانێکی قورس لە سەر لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری مومبای.
رووداوەکە لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 30ی تشرینی یەکەمی 2026 لە چێشتخانەی ماڵەکەیدا ڕوویدا، لە کاتێکدا ئەندامانی خێزانەکەی بەهۆی خەوتنەوە ئاگاداری ڕووداوەکە نەبوون.
پۆلیسی مۆمبای لەو بڕوایەدایە پێویستە لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکار و وردەکارییەکانی مردنەکە دەستپێبکات.
دەرهێنەر میلاب زافێری هەواڵی کۆچی دوایییەکەی لە ڕێگەی ماڵپەڕی “Screen”ەوە پشتڕاست کردەوە و جەخت یلەوە کردەوە، گووبتا بەهۆی بەرکەوتنی سەری بە تەنێکی ڕەق لە چێشتخانەکەیدا گیانی لەدەستداوە.
هاوڕێ و هاوکارانی لە بووری سینەمادا، لەوانە ئەشۆک باندێت و هانسال ميهتا، پرسە و هاوسۆزی خۆیان دەربڕی و جەخت لەوە دەکونەوە کە کۆچی دوایی ئەم دەرهێنەرە زیانێکی گەورە بە سینەمای هیندی هەیە.

