ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەردار عادل دۆڵەمەری: کاری سەرەکیم بیمەی پێشمەرگە دەبێت لە پەرلەمانی کوردستان

 

کاندیدی ژمارە ٢٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە کاری سەرەکیم بیمەی پێشمەرگە دەبێت لە خولی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان.

سەردار عادل دۆڵەمەری، کاندیدی ژمارە ٢٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تەنیا پارتی لەسەر ڕێڕەوی حزمەتگوزاریی و پڕۆژەسازیی جیدی بەردەوامە، بۆیە دەنگدان بە لیستی ١٩٠ دەنگدانە بە ئێستا و داھاتوویەکی ڕووناک بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی.

کاندیدی ژمارە ٢٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: کاری سەرەکیم بیمەی پێشمەرگە دەبێت لە خولی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی تێچووی چارەسەر و خوێندنی منداڵی پێشمەرگە لەسەر حکوومەت بێت.

هەروەگا سەردار عادل دۆڵەمەری، کاندیدی ژمارە ٢٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانس خستەروو، کە داوا لە هەموو هاولاتیان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کە رۆژی ٢٠ی مانگ بە گەرمووگوریەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی و کاندیدی ژمارە ٢٨ بدەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنماییەکانی سەربڕینی ئاژەڵی لە جەژنی قوربان بڵاو کردەوە

سەڵاح

ئێران تۆمەتەکانی سوید ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاى هەولێرەوە

یاسین