zagros news agency

دوریا ئەنوەر: سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتی زامنی پاراستنی کوردستانێکی بەھێزە

 

کاندیدی ژمارە ٦٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە پێش ھەموو شتێکیش کار بۆ کوردستانێکی بەھێز دەکەین، سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتیش زامنی پاراستنی کوردستانێکی بەھێزە.

دۆریا ئەنوەر سدیق، کاندیدی ژمارە ٦٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە ڕابردوو خزمەتی خەڵکی ھەژار و پیشەوەرانم کردووە، ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنم ئەوە گومانی تێدا نییە زیاتر خزمەتیان دەکەم، پێش ھەموو شتێکیش کار بۆ کوردستانێکی بەھێز دەکەین، سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتیش زامنی پاراستنی کوردستانێکی بەھێزە.

کاندیدی ژمارە ٦٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: هاولاتیان بە گەرمووگوریەوە پێشوازی لە کاندیدامی پارتی دوکەن، مێژووی خزمەت و ئاوەدانیە، پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمبولی پێشکەوتن و خزمەتکردنە.

هەروەها دۆریا ئەنوەر سدیق، کاندیدی ژمارە ٦٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هەموو دەنگدەران و لایەنگرانی پارتی دەکەم کەوا رۆژی ٢٠ی١٠ بە گەرموو گوریەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی وەکوو چۆن لە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی خزمەتی شارو هاولاتیانی کردووە بەردەوامبین و خزمەتی زیاتری خەلکی خۆمان بکەین.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

سەڵاح

حەیدەر عەبادی بە ڕووخانی حکومەتی سووریا خۆشحاڵیی دەربڕی

سەڵاح

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا پەرەسەندنە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

سەڵاح