ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبوردنێکی تایبەتی بۆ  ژمارەیەک لە حوکمدراوان دەرکرد.و بڕیاری بە قەزاکردنی تەقتەقی دەرکرد.

بەڕێز گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری سەرۆکایەتی ڕایگەیاند:
بەپێی بڕگەی( 6) لە ماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ـ عێراق ژمارە ( 1 )ی ساڵی 2005 هەموارکراو، ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/10/13، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی ژمارە ( 336) دەرکرد کە لێبوردنێکی تایبەتە بۆ ژمارەیەک لە حوکمدراوانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی لێبوردندا کە بەردەوامی دەبێت.
لەمبارەیەوە بەڕێز دڵشاد شهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی گوت: بەپێی ئەو فەرمانە، ( 17) حوکمدراو کە بەشی زۆری ماوەی حوکمەکەیان تەواو کردووە و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، لێبوردنە تایبەتییەکەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەیانگرێتەوە.
بەڕێز گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوونی کردەوە، کە ئەو فەرمانە دەرئەنجامی ڕاسپاردەیەکی پێشتری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجوومەنی دادوەری، هەروەها دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی بەندیخانە و چاکسازییەکان. لیژنەکە لە ماوەی ڕابردوودا لە دۆخی ئەو حوکمدراوانەی کۆڵیوەتەوە کە سەرباری تەواوکردنی ماوەیەکی زۆری حوکمەکەیان، مەترسیییان نەماوە و دەتوانن تێکەڵی کۆمەڵگە ببنەوە، بۆیە پێشنیازی ئازادکردنی کردوون.
لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی ژمارە (335)ی تایبەت بە هێنانەکایەی قەزای (تەقتەق)ی دەرکرد.
بەڕێز گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند پاش ئەوەی هێنانەکایەی قەزای (تەقتەق) لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێشنیاز کرا و ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا، ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەئارای قەزاکە دەرکرد

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌تۆمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كچانی ئێزدی، سزای له‌ سێداره‌دان بۆ ھاوسەری ئەبو بەکر بەغداد ده‌رچوو

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن

یاسین

کەشناسی: کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت

یاسین