ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەت بەنداوی بەستۆڕەی کردەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تشرینی یەکەی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا ، بەنداوی بەستۆڕەی لە سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە کە بە هاوکاری گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروستکراوە.
دوای کردنەوەی بەنداوەکە ، سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ، خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی پڕۆژەکە دەربڕی کە پێش ساڵێک بەردی بناخەکەی دانرا. هەروەها سوپاسی شێخ باز بەرزنجی سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کاری کرد بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە لە کاتی خۆی کە لەماوەی ساڵێکدا و لەلایەن ئەندازیاران و پسپۆڕ و شارەزایانی ناوخۆ جێبەجێ کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە دروستکردنی ئەم بەنداوانە ، بە شێکە لە ستراتیژی حکومەت بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی ئاو. سەرۆکی حکومەت دووپاتیشی کردەوە کە ئەم جۆرە بەنداوانە، کاریگەریی هەمەلایەنەیان لە سەر پێشخستنی ئابووری کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەبێت. چ لە ڕووی گەشتوگوزارییەوە یان دابینکردنی وزە و سامانی ماسی و باشترکردنی دۆخی ئاوی ژێر زەوی و گۆڕانکاری کەش و هەوا.
سەرۆکی حکومەت گوتیشی لە نزیک شوێنی بەنداوی بەستۆڕە، لە سەردەمی سەنحاریبەوە بەنداوی لێ دروستکراوە و ئاو بۆ ناو شاری هەولێر بردراوە.بۆیە شوێنێکی گرنگی مێژووییشە و دەکرێ بۆ گەشتیاریی سەردانی بکرێت.
سەرۆکی حکومەت داوای لە خەڵکی کوردستان کرد کە هاوکاری حکومەت بن لە پاراستنی ئەو پڕۆژانەی دروست دەکرێن و هەروەها ژینگەش بپارێزن و دەستکاری نەکەن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل گوندەکانی حەما و حومسی کردە ئامانج

سەڵاح

دۆلار دابەزی

یاسین

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیر کرا

یاسین