ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

محەمەد بێسەری : هەمووكات پەیامی پارتی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیە

كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی دەلێت پارتی هەمیشە لە لوتكەیە بۆیە دروشمی زۆربەی حزبەكان دژی پارتیە بەلام پارتی هەمیشە پەیامی ئاشتی و ئاوەدانی خزمەتی پیە .

محەمەد بێسەری كاندید ژمارە 58ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند پارتی خاوەن مێژوێكی دورو درێژە ئەم دەسكەوتانەی بەدەست هاتوون بە خوێنی هەزاران شەهید بووە بۆیە پارتی هیچ كات خاوەنی پەیامی روخنەر نیە دروشمی تێكدان بەرزناكاتەوە هەمیشە هەولدەدات ئارامی و گەشەسەندن بەرەو پێشەوە ببات.

محەمەد بێسەری گوتیشی ئەگەر هاتوو چوینە پەرلەمانی كوردستان كاری لە پێشینەمان هەولدەدەین رێگاو بانەكان باشتر بكرێن پەرە بە كەرتی كشتوكال بدرێت و گەشت و گوزار ببوژێتەوە ئەمەش هەلی كار دروست دەكات و خۆشگوزەرانی دروست دەبێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

حزبوڵای لوبنان بەرپرسیارێتیی تەواوی هێرشەكەی سەر ماڵی ناتانیاهۆی لەئەستۆ گرت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

مەریوان قەرەنی: دادگای فیدڕاڵی دەزانێ بڕیارەكانی لە بەرژەوەندیی تاقمێكی سیاسیی عێراقە

دڵشاد