ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

قایمقامی ئاکرێ:هیچ گرفت و کێشەیەک لە بنکەی دەنگدانی ئاکرێ نییە، پرۆسەکە بە ئارامی بەڕیوە دەچێت

هەینی 18ـی ئۆکتۆبەری 2024، دلاوەر بوزۆ، قایمقامی ئاکرێ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “بە گشتیی پێشمەرگەی ئێمە بە شەرف و کەرامەت بەرگریی لە کوردستان دەکەن، ئێستەش زۆربەیان کاتژمیر 7:00 هاتوون بۆ ئەوەی یەکەم کەس بن دەنگی خۆیان بدەن.”

قایمقامی ئاکرێ گوتی: “پێشمەرگەکان و هێزە ئەمنییەکان بە دڵسۆزانە دەنگ دەدەن ئەوەش نیشانەی ئەوەیە دەیانەوێت پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئارام و ئازاد بەڕێوە بچێت.”

دەشڵێت: “لە هەندێک  بنکەکان قەرەباڵەغی هەبوو، بەڵام سوپاس بۆ هێزە ئەمنییەکان چارەی ئەوە کێشەیان کرد، هیوادارین هیچ گرفتێک دروست نەبێت.”

لای خۆیەوە بەرپرسی بنکەیەکی دەنگدان گوتی: “تاکو ئێستە دەنگدان لەم بنکەیە زۆر باشە وەکو ئامێرەکانیش تاکوو ئیستە هیچ گرفتێکمان بۆ دروست نەبووە.”

لەلایەکی دیکەوە عەمید قاسم محەممەد، بەرپرسی پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت: “ئێمە هەموو کات هەر لە خزمەتداین و خزمەتیش دەکەین، هیچ کێشە و گرفتێکمان نییە، بەتایبەت لە بنکەی گوڵانی ئاکرێ، قەرەباڵەغییەک دروست بوو، بەڵام لای خۆمانەوە ئەو گرفتەمان چارەکرد، پرۆسەکە بە دڵخۆشی و بە سەربەرزیی و بێکێشە لای ئێمە بەڕێوە دەچێت.”

گوتیشی: “داوا لە هەموو لایەنێک دەکەین  چەک و کامێرا و موبایل لەگەڵ خۆیان نەهێنن، تاکو پرۆسەکە بەبێ کێسە و ئارامی بەڕێوە بچێت“.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ پارێزگاری خۆرهەڵاتی کوردستان باس لە گرنگیی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەڵاح

سەرۆک بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە فەخری کەریم دەکات

دڵشاد

شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

دڵشاد