ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سایلۆی هه‌ولێر: چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایلۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ 22ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت و پێویسته‌ جوتیاران له‌و رۆژه‌ی بۆیان دیاریده‌كرێت ئاماده‌بن.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی سایلۆی هه‌ولێردا هاتووه‌: جوتیاران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ رۆژی سێشه‌مه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 22ی تشرینی یه‌كه‌م دابه‌شكردنی چه‌كی جوتیاران ده‌ستپێده‌كات له‌ زنجیره‌ (2298) تاكو زنجیره‌ (2470) كه‌ گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆی هه‌ولێر كردوه‌ له‌ سایلۆی هه‌ولێر چه‌ك وه‌رده‌گرن“.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سایلۆی قوشته‌په‌ جوتیاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ رۆژی سێشه‌مه‌ دابه‌شكردنی چه‌كی جوتیاران له‌ زنجیره‌ (624 ) ده‌ست پێده‌كات تاكو زنجیره‌ 470 كه‌ گه‌نمه‌كانیان راده‌ستی سایلۆی قوشته‌په‌ كردوه‌ له‌ سایلۆی  قوشته‌په‌ چه‌ك وه‌رده‌گرن.

ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ له‌ كاتژمێر نۆی به‌یانی تاوه‌كو یه‌كی دای نیوه‌ڕۆ  چه‌ك دابه‌شده‌كرێت و پاره‌كانیان له‌ بانكی به‌حركه‌ وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌كی به‌ناوه‌ ده‌بێت خۆی ئاماده‌بێت یاخود بریكارنامه‌ی (وه‌كاله‌) په‌سه‌نكراوی ئه‌مساڵ بێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن چه‌ك وه‌فاتی كرد بێت ده‌بێت دابه‌شنامه‌ی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت له‌گه‌ل بریكارنامه‌ی گشت وارسه‌كان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر … بەردی بناغەی گه‌وره‌ترین پۆند لە سەر ئاستى هه‌رێمی كوردستان دانرا

سەڵاح

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی وانەبێژان دەرکرد

یاسین

تەرمی شەش بارمتە لە غەززە دۆزرانەوە، یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكییه‌

سەڵاح