ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆن: کاتژمێر شەشی ئێوارە سندووقەکانی دەنگدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دادەخرێت

کاتژمێر 7ـی ئەمڕۆ 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد. لە دەنگدانی گشتیی دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە بەسەر هەرچوار بازنەی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەبن.
نەبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای 48 کاتژمێر لە دەنگدانی تایبەت بەڕێوە دەچێت.
گوتیشی: لە کاتژمێر 7ـی بەیانی سندووقەکانی دەنگدان کراونەتەوە و بڕیاریشە لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دابخرێت، ئاماژەی بەوەش کرد، وێستگەیەکی تایبەت لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا و وێستگەیەک لە هەولێر و یەکێکی دیکە لە سلێمانی بۆ کەسایەتییە گەورەکان دیاریکراوە.
نەبراس ئەبو سۆدە ڕاشیگەیاند، سوپاس بۆ خوا، پرۆسەکە لە کاتی دەست پێ کردنیەوە تاوەکو ئێستا زۆر بەباشی بەرێوە دەچێت، هەروەها ئەنجامە سەرەتاییەکانیش دوای 24 کاتژمێر لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ڕادەگەیەنرێت.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزى

سەڵاح

دارەتوو.. شەقامێکی 20 مەتری بەدرێژایی 400 مەتر قیرتاوکرا

سەڵاح

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

یاسین