ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید هاندەرانی بە ڕیمۆنتادا ئاشتکردەوە

لە درێژەی یارییەکانی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ليگانێس بوویەوە.

لە ئەنجامدا ئەتلەتیکۆ توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

لە تایمی یەکەمدا، ليگانێسی میوان دەستپێشخەری کردو توانی گۆڵێک لە خولەکی 34دا لە ڕێگەی یاریزان نیۆ نۆپا تۆماربکات، دوای ئەوە چەندین هەوڵدرا بەڵام یارییەکە لەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

لە دووەم تایم ئەتلەتیکۆی خاوەن یاریگا باشتر گەڕایەوە و بە ئەنجامەکەی پێشوو ڕازی نەبوو، ئەوەبوو هێرشەکانی چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر و توانی سێ گۆڵ لە ڕێگەی یاریزان ئەلیکساندەر سۆرلۆس دوو گۆڵ و ئەنتۆنی گریزمان لە خولەکەکانی 69، 81 و 99 تۆماربکات و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

بەم سەرکەوتنە، ئێستا ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت و بووە خاوەنی 20 خاڵ، ليگانێسیش تەنیا هەشت خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سلێمانی تەرمی کچێک دەدۆزرێتەوە

یاسین

خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید بردیەوە و زۆر نزیکە لە بوون بە پاڵەوان

sirwan

وەزیری داد بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەرانی کوردستان ئاڕاستەی هەموو سەرۆکایەتییەکان کرد

سەڵاح