ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەکان

لە دوا یاریی ئەمشەوی هەفتەی 10ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سیڤیلیای کرد.

 

لە کۆتاییدا بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە سڤیلیا بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی بەرشەلۆنە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیانکرد، توانیان لەو تایمەدا سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 24، 28 و 39 لە رێگەی لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و پێدری تۆماریانکرد.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو لا بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام تاکو لە خولەکی 82دا یاریزان پابلۆ گۆڵی چوارەمی بەرشەلۆنەی کرد،

سڤیلیا لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوو تاکو لە خولەکی 87 موزامبۆ گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام تەنیا دوای خولەکێک جارێکی تر پابلۆ گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی بەرشەلۆنەی کرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشلۆنە پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ، سڤیلیاش تەنیا تەنیا 12 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎راگەیاندراوێک لە فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

گوران

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست

یاسین