zagros news agency

ئێران: لێدوانەکانی جۆو بایدن ئیستفزازیە

 

ئێران ڕایگەیاند، لێدوانەکانی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکای سەبارەت بە زانینی کاتی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی بە ئیستفزازی ناوبرد.

ئەمیر سەعید ئێرڤانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە زانینی کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئیستفزازی و نائارامکەرە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لێدوانەکانی بایدن بە ڕەزامەندی ناڕاستەوخۆ و پشتیوانی واشنتۆن بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دادەنرێت.

لە 1ی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران نزیکەی 200 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، ئەمەش لە کاردانەوەی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا و عەباس نیلفرۆشان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

لە ئێران سەرما و کەمبوونی وزە بەشێکی زۆری خوێندنگەکانی داخست

یاسین

كه‌شتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن كه‌ فڕۆكه‌ی ئێف 35ی هه‌ڵگرتووه‌، گه‌یشته‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەڵاح