ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دانیشتنی دادگای ئیداری لەسەر یاسایی بوونی ئیدارەی نوێی کەرکووک بەڕێوەدەچێت

 

سەرچاوەیەک لە پارێزگای کەرکووک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە دادگای دادوەری ئیداری پیداچوونەوە بە یاسایی بوونی ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و ئەو تانەیە دەکات کە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکەوە پێشکەش کراوە.

سەرچاوەیەک بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ دادگای دادوەری ئیداری لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێداچوونەوە بە یاسایی بوونی ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات، کە تێیدا سکاڵاکە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا، حەسەن مەجید و شوخان حەسیب پێشکەش کراوە، هەروەها ئەندامانی پێکهاتەی عەرەب و تورکمان، سکاڵایەکیان لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمار کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی دانیشتنی 10/8/2024ـی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەن کە تیایدا ڕێبوار تەهایان بە پارێزگاری کەرکووک هەڵبژارد. لەوبارەوە دادگا ڕۆژی 16-10-2024ـی دیاریکردبوو بۆ دانیشتنی دادگا، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی مانگ دواخرا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو سکاڵایەی کە بڕیاربوو لە 16ی مانگ پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، دواخرا بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئەو تانانەی کە لەلایەن ئەندامانی (کورد، عەرەب، و تورکمان) پێشکەشکرابوون، کە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکن”.

لە 10ـی 8ـی 2024، پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی لە بەغدا بەبێ بەشداری ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک نوێنەری عەرەب هەڵبژێردران، بەو پێیەی ڕێبوار تەها وەک پارێزگار و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.

ڕۆژی 12ـی ئاب، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نایاساییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزێكی سەر بە سوپای پاسداران دەست بەسەر كەشتییەكدا دەگرێت

یاسین

میدیای ئیسرائیل: هێرشەکان بۆ سەر ئێران بە وردی ئەنجامەکانی خۆیان پێکا

سەڵاح

ئەمەریکایی: لە سوریا به‌ درۆن هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانمان

سەڵاح