ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرکەوتنى پارتى و شەرعییەت بەخشینەوە بە قەوارەى هەرێمى کوردستان

رێبوار حەمەلاو شوانى

رووداو و پێشهاتەکانى ناوچەکە پێمان دەڵێن کە ، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو و بوونی ده‌یان ئاسته‌نگ و پیلان و لوغمی سیاسی و قه‌یرانی دروستكراو چ له‌ سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی ، به‌تایبه‌ت چ له‌ سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاتانی هه‌رێمی كه‌ له‌ دژی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ پارێزه‌ری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی به‌هێزی حكوومه‌تی كوردستان بوو له‌لایه‌ن دوژمنان وناحه‌زانه‌وه‌ رووبه‌رووی هێرش وپه‌ڵاماردانی زۆر بووه‌ ، به‌ڵام خۆڕاگرانه‌ و به‌هێز ئاسته‌نگه‌كانی تێكشكاند و كاروانی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستانی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ برد ،
ده‌مهه‌وێت بڵێم ، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ٢٠ى ئۆکتۆبەرى ٢٠٢٤‌ چ له‌ سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ش كار و گره‌ویان له‌ سه‌ر شكستپێهێنانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بینی و کە کۆڵەکەى سەرەکیی حکوومرانى و ئەزموونى هەرێمى کوردستانە ، بەڵام لە بیریان چوو بە هاوشوهوش و بانگەشەى هەرزەکارانە و چەواشەکارانە هەرگیز خەونەکانیان ناگاتە ئامانج ،چونکە لە رابردووش ئەوانەى بە ڕق ئەستووربوون لە رووى دەروونییەوە گڕییان بەرامبەر بە پارتى هەبوو ، ئەو خەونەشتان ناهەتەدى .
راستییەکی حاشاهەڵنەگر هەیە دەبێ هەموو گەلی کورد بزانێت ئەویش ئەم سەرکەوتنەی پارتی دیموکراتی کوردستان ،سەرکەوتنێکی ئاسایی نەبوو بەڵکو دەیان سەرکەوتن و شکۆمەندی لە خۆ دەگرێت ،
لە پاش خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ڕێکەوتی
۱۹/٥/۱۹۹۲ کە بۆ یەکەمینجار شەرعییەتی یاسایی و دەستووری رەوای گەلی کوردستانی ببەخشیە قەوارەی هەرێمی کوردستان،
بۆ یە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە رەوشێکی ناڵەبار کە بە سەر ناوچەکە و جهاندا گوزەر دەکات و هەموو ئەو فشار و پیلانگێریانەی کە چەند ساڵە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی نەهێشتنی ئەم قەوارە و ئەزموونە ۳۲ ساڵەیە دەدرا
کە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و دڵسۆزانی ئەم گەل و نیشتیمانەیە،
ئەم هەڵبژاردن و سەرکەوتنە ستراتیژی بوون کە خۆی لەم چەند خاڵە گرنگانە دەبینێتەوە :

یەکەم،، ئەم سەرکەوتنە مەزنە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
شکستی بە پیلانی نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان هێنا

دووەم،، شەرعییەتی یاسایی و دەستووری بە دەنگی رەهای گەلی کوردستان بەخشییەوە گشت دامودەزەگەکانی هەرێمی کوردستان

سێێەم ،، ئەم سەرکەوتنەی پارتی ،پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی لە سەر ئاستی ناوچەکە ونێودەوڵەتی بەهێزتر کرد
چوارەم،،سەرکەوتنی هەڵبژاردن وادەکات پەیوەندی و دەرگەی هەرێمی کوردستان بەرەی وەڵاتانی لە ڕووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی دەکاتەوە و کوردستانیش دەباتە قۆناغێکی گەشەسەندووتر
پێنجەم،، ئەم سەرکەوتنە کۆتایی بە هەموو ئەو خەون و هێرشە میدیا چەواشەکاریانە هێنا گوایە پارتی نایەوێت جگە لە خۆی سەرپەرشتیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بکات
شەشەم.. ئەم سەرکەوتنەی پارتی ڕاستگۆی و پەرۆشی بۆ خاک و گەل و ئەزموونی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی پێش هەموو بەرژەوەندییەکی تر پیشان دا
حەوتەم ،، سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنە توانی هەموو بەستەڵەک و کۆسپە سیاسیی و قەیران دەستکردەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسی بەرەو داهاتوویەکی پڕ هیوا لاببات.
هەشتەم..سەرکەوتنی پارتی و پێشەنگ مانەوەی و سەرکەوتنی گەورە نەک تەنها دەستکەوتی گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان لە هەمانکاتیشدا وەڵامێکی گونجایش بوو بۆ نەیارانی پارتی و کوردستان کە خەونی سڕینەوە و ڕووخاندنی پارتی لە مێژە کۆتایی هاتووە و نایەتەدی
بۆیە،سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنی ۲٠/۱٠/۲٠۲٤ پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی ڕاشکاو بوو ،پەیوەندی و متمانەی پارتی وگەلی کوردستان ڕەگ و رییشەی قوڵی داکوتاوە و رۆژ بەرۆژیش پتەوتر دەبێت ،بە هیچ ڕەشەبایەکی نەیارانی کوردستان ناڵەرزێت و بەردەوام بەرەو سەرکەوتنی گەورە هەنگاو دەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتیدا

یاسین

لە دەستوری عێڕاقدا، دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار لە سەرووی دەسەڵاتی دادگای فیدرالین

دڵشاد

ڕقی حەلبووسییەكان لە پێشمەرگە بۆ چی

سەڵاح