zagros news agency

وەزیری رۆشنبیری و لاوان: هەمیشە پیشتیوان و هاوکاری هونەرمەندان دەبین

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەڵەبجە، سەردانی رێکخراوی یانە و سیاچەمانە و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان – لقی هەڵەبجەی کرد.

لە سەردانەکەدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان وێڕای دەستخۆشی لەکار و چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان و خزمەتکردن بە کایەی رۆشنبیری و هونەرییەکان، بەڵێنی دا وەک چۆن لە رابردوودا وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پشتیوان و هاوکاربووە، بەردەوام دەبێت لە هاوکاری و پشتیوانی تەواوی کار و چالاکییەکانیان.

هەر لەو سەردانەدا بەڵێنی پشتیوانیکردنی چەند چالاکی و داواکارییەکی بە رۆشنبیران و هونەرمەندانی سنوورەکە دا، بۆ وەرزی نوێی چالاکییەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریتنی سپێرز چارەسەری دەروونی وەردەگرێت

ART

جێنیفەر لۆپێز ڕۆڵی فیلمی “ئێڤیتا”ـی بە مادۆنا دۆڕاند

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART