ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەشی سێیەمی “Dune” بەرهەمدێت

بەشی سێیەمی “Dune” بەرهەمدێت و ئەو بەشە نوێیە بەناوی “Dune: Messiah” دەبێت.

هەواڵی بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی فیلمەکە، لەلایەن دەرهێنەرەکەی دەنیز ڤیلۆنۆڤ راگەیێندرا و گوتی، بە زووترین کات دەست بە بەرهەمهێنانی فیلمەکە دەکرێت و ئێستا سەرقاڵی نووسینەوەیەتی.

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و داهاتی گەیشتووەتە 711 ملیۆن و944 هەزار دۆلار.

لەو داهاتە 282 ملیۆن و 154 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 429 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا، 31 ملیۆن و 523 هەزار دۆلاری ئەمریکی بوو.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێوارە کۆڕێک بۆ رزگار ئەژی گۆران سازکرا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART