ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی لیستی مووچه‌ی مانگی 10 ئاگادارده‌كرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه لیستی مانگی 10یان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن، تاوه‌كو ئاماده‌بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه 23ی10ی2024 دوا كاته بۆ ئه‌و شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ی لیستی مووچه‌یان نه‌ناردووه، چونكه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌ندێ شوێن له ناردنی لیستی مووچه دواكه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه بۆ لیستی مووچەی مانگی 10، لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ، ناوی چواریی دایکی فەرمانبەران دەنێردرێت و زانیارییەکانی دیکەیش وەکوو لیستی مووچەی مانگی نۆ دەبێت.
رۆژی سێشه‌ممه، 22ی 10ی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەترییان هەبوو لە تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانیان هونەری بوو نەک یاسایی، کە خۆی لە نزیکەی 140 هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە، ئێستا لە 75%ی كێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووە و تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەرییەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبن.