لە درێژەی یارییەکانی خولی سێیەمی چامپیۆنزلیگدا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و سپارتا پراگا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە کۆتاییدا سیتیزن بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە پراگا هێنا.
لە تایمی یەکەمدا مانچستەر سیتی باشتر بینرا و بە هێرشبردن دەستی پێکرد، لە سەرەتادا و لە خولەکی سێیەم توانی گۆڵی یەکەم لە رێگەی یاریزان فیل فۆدین تۆماربکات و نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، سیتیزن بە تەواوی کۆنترۆڵی تۆپ و یاریگای کرد و توانیان چوار گۆڵی تر م لە خولەکەکانی 58، 64، 68 و 88دا لە ڕێگەی یاریزانان ئێرلینگ هالاند دوو گۆڵ ،ستۆنز و نونێز تۆماربکەن و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، مانسیتی بووە خاوەن حەوت خاڵ لە پلەی سێیەم دێت، پراگاش تەنیا چوار خاڵی هەیە.