zagros news agency

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن: فڕۆکەخانە و بەندەری عەقەبە چۆڵ بکەن

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، هەواڵی چۆڵکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و بەندەری عەقەبەی لە باشووری ئەم وڵاتە بەهۆی هەبوونی “هەڕەشەیەکی دیاریکراو و باوەڕپێکراو” ڕاگەیاند.
باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا گوتی: “بە توندی بە هەموو هاووڵاتیانی ئەمریکی ڕادەگەیەنین خۆیان لە سەردانی فڕۆکەخانە یان بەندەری عەقەبە بپارێزن و هەموو ڕێنماییە ئەمنییەکانی بەرپرسانی ئوردن جێبەجێ بکەن.” ئەم باڵیۆزخانەیە زانیاریی زیاتری لەبارەی جۆری هەڕەشەکە نەخستە ڕوو.
هاوکات وەزیری زانیاریی ئوردن کەمێک پێشتر بە “العربیة”ی گوت کە هیچ فەرمانێک بۆ چۆڵکردنی فڕۆکەخانە یان بەندەری عەقەبە دەرنەکراوە و فڕۆکەخانە و بەندەر بە شێوەیەکی ئاسایی کار دەکەن. ناوبراو جەختی کردەوە بەندەری عەقەبە بە تەواوی توانای خۆیەوە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە فەرماندەیی نێوەندیی ئەمریکا “سێنتکۆم” ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند دوو سەربازی ئەمریکی لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئوردن لە ڕۆژی هەینیدا کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بانگەوازێکی بەپەلەی سەبارەت بە بڕینی مووچەی فەرمانبەران راگەیاند

سەڵاح

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سۆران: سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران

سەڵاح

ئیسرائیل ٣ مووشەکی ئاراستەی کارگەیەکی ئێرانی لە گوندی حومس کرد

یاسین