zagros news agency

بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلار ئاشکرا ده‌كات و دۆلاریش دابەزی

 

لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، خستنەڕووی ڕۆژانەی دۆلاری دابەزاندووە، بەڵام بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە دابەزینە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی 10ی 2024، بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 267 ملیۆن و 505 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەدا 6 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی كاشە و 261 ملیۆن و 509 هەزار دۆلاریش بە شێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووە.

ئەمڕۆ خستنەڕووی دۆلاری نەختینە و دۆلار بەگشتی، لەلایەن بانكی ناوەندییەوە زۆر کەم کراوتەوە، لەگەڵ ئەوەش دا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە دابەزینە.

ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 151 هەزار دیناری عێراقییە و بەراورد بە چەند رۆژی پێشوو، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار كەمێك بەرز بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی جەهەپە: مافی سەلاحەدین دەمیرتاش دەخورێت

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. کەین سەرکردایەتی بایرنی کردو سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا

یاسین