zagros news agency

شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی 10ش لەگەڵ خۆی دەبات

شاندێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی 10ش لەگەڵ خۆی دەبات.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 27/10/2024، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی 10ش لەگەڵ خۆیان دەبەن.

ئەمڕۆ، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، بە كەناڵی (كوردستان 24)ی ڕاگەیاندووە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ لیستی مووچە کردووە، دوای هەڵبژاردن لیستەکە بۆ حکوومەتی فیدراڵی دەنێردرێ و مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەوە دەرچووە کە بکرێتەوە موزایەدەی سیاسی.”

باسی لەوەش كردووە: “دوای سەردانەکی سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، کێشەی مووچە بە شێوەیەکی ڕێشەیی چارە کراوە، بۆیە لە مانگەکانی داهاتوودا، مووچە لە کاتی خۆیدا دەنێردرێت و دوا ناکەوێت.”

ئیخڵاس دلێمی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئێستا ئامانجیان هاوتاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ عێراق، لەم پێناوەش پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی زۆری داوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی پێنجشەممە 17/10/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە، بە گوێرەی خشتەکە، ڕۆژی هەینی 18/10/202، بە خانەنشینی مەدەنی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ كرا، ڕۆژی پێنجشەممە 24/10/2024، بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارتە سوورەکەی ڤاڵڤێردی لە ڕووداوێکی کۆنەوە دروست بووە

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

ژمارەی کوژراوانی غەززە گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 37 هەزار کەس

سەڵاح