ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ناوى به‌شێك له‌ شه‌هیدانى پێشمه‌رگه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر ده‌زگاى شه‌هیدانى به‌غدا

دەزگای شەهیدانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وردەکاری بڕیارێکی ئاشکرا کرد کە به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌، ناوى به‌شێك له‌ شه‌هیدانى پێشمه‌رگه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر یاسای ده‌زگاكه‌یان.

 (عبد الإله النائلی) سەرۆکی ده‌زگاى شه‌هیدانى سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 28ى 10ى 2024، بە ڕۆژنامەی (سه‌باح)ى فەرمی ڕاگەیاندووە، “هەموارکردنی نوێی یاسای دامەزراوەکە بەم دواییە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا”، هەندێک مەرجی ڕوونکردەوە کە ناوى ئەو شه‌هیدانه‌ دیاری دەکات كە هەموارکردنەوەکە دەيانگرێتەوە.

بەگوتەی ئەلنایلی، هەموارکردنەکە “ئه‌و شەهیدانه‌ی پێشمەرگە لەخۆ ده‌گرێت کە لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراون، ئەندامانی پێشمەرگە هەن کە لە کەرکووک، دیالە، سەڵاحه‌دین، شەهید بوون له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى دیکەی دەرەوەی سنوورەکانی هەرێمى كوردستان”.

دووپاتیشی کردەوە، “دامەزراوەکە لە ژێر ڕۆشنایی هەمواری نوێ، هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەتی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال لە هەرێمی کوردستان ده‌كات، بۆ داڕشتنی میکانیزم بۆ وەرگرتنیان و بەرەوپێشبردنی مامەڵەکانیان“.

سەرۆکی دەزگاکە ڕوونیکردەوە کە “شەهیدانی پێشمەرگە لەگەڵ قوربانیانی ڕژێمی پێشوو و تیرۆردا جێگیرکراون”، ئاماژەی بەوەدا کە “دامەزراوەکە مامەڵەی 90%ی شەهیدانی ڕژێمی پێشوو کە ناویان تۆمار کراوە ته‌واو كردووه‌، و زیادکردنی ماوى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه‌ش پێویستی بە هەماهەنگییە لەگه‌ڵ هەموو لایەنەکان و دەزگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی مامەڵەکانیان بە شێوەیەکی گونجاو بەبێ دواکەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی مسر لە هەولێر دەکات

یاسین

ژمارەی کوژراوانی غەززە  لە ٣٥ هەزار کەس نزیک بووەتەوە

سەڵاح

ئەمریکا داوا ده‌كات پێشنیاری بایدن بۆ ئاگربەست لە غەززە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت

سەڵاح