ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەژمارە نوێیەکەی ڕێبەری ئێرانی لە ‘ئێکس’ داخست

 

تۆڕی کۆمەڵایەتی ‘ئێکس’ هەژماری نوێی ڕێبەری ئێران، عەلی خامنەیی داخست، ئەمەش دوای بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی بوو بە زمانی عیبری کە دوێنێ یەکشەممە بڵاویکردەوە

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەو هەژمارەی رێبەری ئێران ڕاگیراوە، هەروەها نامەیەکیش هاتووە لە پلاتفۆڕمەکە کە تێدا نووسراوە، ئەو هەژمارانەی سەرپێچی یاساکان دەکەن ڕادەگیرێن، بەڵام ڕوونی نەکردووەتەوە ئەو پێشێلکارییانە چین کە لە هەژمارەکەی خامنەیی ڕوویداوە.

ڕۆژی یەکشەممە عەلی خامنەیی لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل “نابێت گەورە بکرێت، ناشبێت بچووک بکرێتەوە” بەڵام بە ڕوونی داوای تۆڵەسەندنەوەی نەکردووە.

ڕێبەری ئێران ڕۆژی یەکشەممە، پەیامێکی بە زمانی عیبری بڵاوکردەوە کە نووسرابوو، “بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان”

هەروەها پەیامی دووەمی خامنەیی کە بە زمانی ئینگلیزی نووسرابوو تێیدا هاتووە، “زایۆنییەکان لە حیساباتەکانیان سەبارەت بە ئێران هەڵە دەکەن، ئێران ناناسن، هێشتا نەیانتوانیوە بە باشی لە هێز و ئیرادەی گەلی ئێران تێبگەن”.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق دەکات

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا نزیکەی 100 دۆلار دابەزی

سەڵاح

دادگە‌ی ئەورووپا: ٢١ یەک هەزار دۆسیەی پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤی هەیە

یاسین