ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیشانەی شێرپەنجەی ریخۆڵە

گرنگیدان بە هەندێک نیشانە یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سەرکەوتن لە چاکبوونەوە لە شێرپەنجەی ریخۆڵە.

شارەزایان پێشنیاری پێویستیی پێداچوونەوەی پزیشکی بەپەلە دەکەن ئەگەر هەندێک نیشانە وەک نیشاندەری مەترسی دەرکەوتن، نیشانەکان بریتین لە:

١.کەمخوێنی، کەمخوێنی یەکێکە لەو نیشاندەرانەی کە رەنگە ئاماژە بێت بۆ کێشەیەک لە ریخۆڵەدا، ناوەندی توێژینەوە لە شێرپەنجەی ریخۆڵەی بەریتانیا دەڵێت: ئەگەر بەردەوام هەست بە ماندوێتی زۆر دەکەیت بەڵام نازانیت هۆکارەکەی چییە، ئەوە گرنگە لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکەیت بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتیت بدات بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکەی ئەم ماندوێتییە کە رەنگە هۆکاری کەمی خڕۆکەی سووری تەندروست بێت لە مێشکتدا کە بە کەمخوێنی ناسراوە.

٢.ئارەقەی شەوانە، ئارەقەکردنی شەوانە دەتوانێت نیشانەی هەندێک جۆری شێرپەنجە بێت، بە گوتەی شارەزایان بیر لە سەردانی پزیشک بکەرەوە ئەگەر ئارەقەی شەوانە بە رادەیەکی زۆر رووبدات و خووی خەوتنت تێکبدات، بەتایبەتی ئەگەر تووشی تا، دابەزینی کێش بە شێوەیەکی نائاسایی، یان نیشانەی تر بوویت.

٣.وەرگەڕانی کۆم، وەرگەڕانی کۆم کاتێک روودەدات کە کۆم “کۆتا بەش لە ریخۆڵە گەورە” لە شوێنی ئاسایی خۆیەوە لەناو ناوچەی حەوزدا داڕمێت، وەرگەڕانی کۆم یەکێکە لە نیشانە باوەکانی شێرپەنجەی ریخۆڵە، بەشێکی تر لە نیشانە باوەکانی شێرپەنجەی ریخۆڵە:

١.ئازاری سک.

٢.زەردبوونی پێست و سپیبوونی چاو، کە بە زەردوویی ناسراوە.

٣.هەستکردن بە لاوازی یان لەڕادەبەدەر ماندووبوون.

٤.هێڵنج.

٥.رشانەوە.

٦.دابەزیی کێش بەبێ وەرزش و رێجیمی خۆراکی چر..

٧.بوونی خوێن لە پیساییدا و گۆڕانی رەنگەکەی بۆ سوور یان رەش.

٨.سکچوونی سەخت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم جۆرە خەیارانە مەكڕە

lana

چی روودەدات ئەگەر بۆ ماوەیەک واز لە کافاین بهێنیت؟

lana

ئایا دەزانیت چەند جۆر جومگەت هەیە؟

lana