zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازيى له‌ عەممار ئەلحەکیم دەکات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی له‌ عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى نیشتمانیی حيكمه‌ کرد.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکومەت کرد کە لە کەشێکی ئارام و شەفاف و دیموکراتیانەدا بەڕێوەچوو.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا . هەروەها بیروڕا لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق ئاڵۆگۆڕ کرا کە بڕیارە لە 20 ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە سەرژمێری، تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان و بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی عێراق بێت و دوور بێت لە هەر ئامانج و پرسێکی سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم تەمەنی خانەنشینی کەمکرایەوە

یاسین

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش دەکات

دڵشاد

سوپای ئوردن سێ هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامدا

سەڵاح