ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی 10ی 2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.
عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی «هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردنێکی باش و پاک بوو».
لە بارەی کاتی وەرگرتنی تانەی لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامەکان، سەرۆکی کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوە کرد لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی سێ ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بەو لایەنانەی کە تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەیە.
ڕۆژی 20ی ئۆکتۆبەری 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی کوردستان بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەدەستهێنانی 812.794، توانی 39 کورسی لە هەرێمی کوردستان بەدەست بێنێت.