ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیشانەکانی کەمی زینک لە لەشدا

زینک یەکێکە لە کانزا زۆر گرنگەکان کە پێویستە بۆ لەش، کەمی زینک کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

بەشێوەیەکی گشتی ژمارەیەکی زۆر کێشەی کەمی زینکیان هەیە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ دەرکەوتنی زیپکە، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن، کێشەی غودە، گەشەنەکردن بەتایبەتی لە منداڵاندا، هەندێک جار کەمی زینک بەهۆی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و شێرپەنجەوە دروست دەبێت.

نیشانە گرنگەکانی کەمی زینک لە لەشدا:

-شەقبوونی پێست
-بێهێزبوونی قژ و نینۆکەکان
-دروست بوونی پەڵەی سپی لەسەر نینۆکەکان
-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
-ساردبوونی دەست و پێیەکان
-بچووکی قەبارە واتە قەزەمی
-لەدەستدانی ئارەزوی خواردن
-توشبوون بە کەم خوێنی(ئەنیما)
-هێواش ساڕێژبوونی برینەکان
-توشبوون بە نەخۆشیەکان پێست وەک زیپکە و ئەکزیما
-ڕشانەوە

لەگەڵ ئەوەنەشدا مەرج نییە هەموو کاتێک بوونی ئەو نیشانانە ئاماژە بێت بۆ کەمی زینک، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشان کردنی حاڵەتەکە و چارەسەرکردنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین خواردنەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن

lana

چەند هەنگاوێك بە مەبەستی چارەسەركردنی دواكەوتنی قسەكردن لە منداڵ

lana

پەرلەمانی فەڕەنسا نيازی وایه‌ لە باربردن به‌ یاسایی بکات

سەڵاح