zagros news agency

هونەرمەندانی کورد و ئەوروپی کۆنسێرتێکیان لە کۆڵن سازکرد

ZNA-کۆڵن

بە بەشداری هونەرمەندانی کورد و ئەوروپی، کۆنسێرتێک لە نێو یەکێک لە کەنیسەکانی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و چەند بەرهەمێکی میوزیک و گۆرانی کوردی پێشکەشکران.

کۆنسێرتەکە رۆژی چوارشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو و یەکێکە لە زنجیرە کۆنسێرتەکان پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق بۆ هونەرمەندانی کورد، ئەڵمانی و ئەوروپی.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆنسێرتی دووەم لە شاری ڤوبەرتاڵ بەڕێوەبچێت و رۆژی هەینیش کۆنسێرتی سێیەم لە شاری دۆسلدۆرڤ بەڕێوەدەچێت.

هەر لە چوارچێوەی زنجیرە کۆنسێرتەکاندا، وۆرکشۆپێک بۆ ناساندنی میوزیکی کوردی بۆ هەردوو هونەرمەند ریاز عوسمان و فاتن ئەحمەد سازدەکرێت و هونەرمەندانی ئەوروپی وەک فێرخواز تێیدا بەشدار دەبن.

“هێلان” پڕۆژەیەکی پەیمانگەی گۆتەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ فێرگەی فرێمینگ و گەلەری سێڤ لە هەرێمی کوردستان سازدەکرێت و لەو زنجیرە کۆنسێرتەدا بەشدارن، چونکە پێشتر بەشێک لەو هونەرمەندانە لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا چالاکیان بۆ سازکراوە. بۆ ئەم مەبەستە سەفین حەمید، بەرپرسی فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژناوانی و زنارا ئەحمەد، بەرپرسی گەلەری سێڤ ئێستا لە ئەڵمانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

جیمس کامیرۆن بەرگری لە “ناخۆشترین کۆتایی” فیلمێک دەکات

ART

ئامادەکارییەکان بۆ مێت گالای ٢٠٢٦ دەستیان پێکردووە

ART

دیکاپریۆ: ژیریی دەستکرد جێگەی داهێنانی مرۆڤ ناگرێتەوە

ART