zagros news agency

وەرزی دووەمی “House of the Dragon” بڵاودەکرێتەوە

وەرزی دووەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی “House of the Dragon” لە تۆڕی ئێج بی ئۆ ماکس بڵاودەکرێتەوە.

بڕیارە بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە و بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە دیسکۆڤەرییە.

تاوەکو ئێشتا دیار نییە لە چ رۆژێکی ئەو مانگەدا یەکەم ئەڵقەی زنجیرەکە بڵاودەکرێتەوە و دوایین جار ئاماژە بۆ ئەوەکرابوو کە لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە.

لە وەرزی دووەمی زنجیرەکەدا، 16 ئەکتەر کە لە وەرزی یەکەمدا رۆڵیان گێڕاوە، لەو بەشەدا رۆڵ دەگێڕنەوە، سێ لە ئەکتەرە بەشداربووەکان لە وەرزی یەکەم دوورخراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کوینتین تارانتینۆ: چیتر کاری دەرهێنانی فیلم ناکەم

ART

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان و وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

سەڵاح

فیلمی “Flight Risk” لە سینەماکاندا پێشاندەدرێت

ART