zagros news agency

شاندی هەرێم له‌گه‌ڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق پرسی سەرژمێرییان تاوتوێکرد

 

شاندی هەرێمی كوردستان و وەزیرە كوردەكانی حكومەتی عێراق لە بەغدا لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و پرسی سەرژمێریی عێراقیان تاوتوێ كرد.

ڕۆژی پێنجشەممە لە بەغدا بەسەرپەرشتی د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیری پلاندانانی عێراق و وەزیرە کوردەکانی حکومەتی عێراق و شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوەیەک كرا.

ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان گفتوگۆی لەسەر کرا و سەرنج و تێبینییەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە خرانەڕوو.لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە بەڕێوەچوون و ئامادەکارییەکانی پرۆسەی سەرژمێری کرایەوە، پرۆسەكە بە گرنگ لە قەڵەم درا و سەرنج و تێبینییەکان لەسەر ئەنجامدانی سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تاوتووێ کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب 12 كه‌س كوژران

یاسین

ئانۆ جەوهەر: لە سلێمانی یەك گوند و قوتابخانەی كریستیان نییە

سەڵاح

ئیلۆن مەسک خەونی وزەی خۆر لە زەوییەوە دەگوازێتەوە بۆ بۆشایی ئاسمان

سەڵاح