zagros news agency

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: سبه‌ی ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

 

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سبه‌ی یەکشەممە رێکەوتى (2024/11/3) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) ڕادەگەیەنرێت.

وەزارەت ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (2024/11/10) دەست دەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025).

 

هەواڵی پەیوەندیدار

حوسییەکانی یەمەن سێ ڕۆژ ماتەمینیان ڕاگەیاند

یاسین

عێراق لە ڕیزبەندی خراپترین وڵاتانی جیهاندایە بۆ مافی ئافرەتان

یاسین

مۆسكۆ و دیمەشق داهاتووی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا تاوتوێ دەکەن

سەڵاح