zagros news agency

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە، 4-11-2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە لە کات و شوێنی جیادا چەند ماتۆڕسکیلێکیان دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، سەرجەم تۆمەتباران، لە ئێستادا دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.
پۆلیسی هەولێر، هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دزیاری دەکەن، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینە بەر و ڕادەستی دادگایان دەکەین.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

گاڤی؛ئەوان ئەزموونیان لە ئێمە زیاتر بوو

یاسین

سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جووتسایدی شێخان-لالش: سەرەڕای قەیرانەکان بەڵام پڕۆژەكانی ئاوەدانی لە کوردستان نەوەستان

دڵشاد

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆتایی بە پشتگیری windows 10 هێنا

یاسین