zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

 

ڕۆژی چوارشەممە 6ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی بەڕێز خالید سامەرایی كۆبوویەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان ستایشی ئەزموونی هەرێمی كوردستانیان كرد لە بواری كاروباری پەرەپێدانی پارێزگاكان و هەروەها پێكهێنانی ئیدارەی سەربەخۆ لە زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و خوازیاریی ئەوە بوون كە ئەو ئەزموونە بۆ شوێنەكانی تری عێراقیش بگوازرێتەوە.

گۆڕینەوەی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

دایان لاد، ئەکتەری ئەمریکی و پاڵێوراوی سێ جاری خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لۆرا دێرن، کچەکەی، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دایکی لە ماڵەکەی خۆی لە کالیفۆرنیا گیانی لەدەستداوە. لاد بە درێژایی حەوت دەیە لە کاری هونەریدا، بە رۆڵی ئافرەتە بەهێز و زیرەکەکان ناسرابوو کە کەسایەتیی ئاڵۆزیان هەبوو. ئەو لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ دەستی بە کارکردن کرد و دواتر لە فیلمەکاندا ناوبانگی دەرکرد. ئەو ئەکتەرە باڵابەرز و قژ زەردە لە چەندین فیلمی دیاردا بەشداری کردووە، لەوانە “White Lightning” ،”Wild at Heart” لە دەرهێنانی دەیڤد لینچ و “Citizen Ruth” . هەروەها زۆرجار لەگەڵ لۆرا دێرنی کچیدا رۆڵی دایک و کچیان بینیوە، وەک لە زنجیرەی “Enlightened”ـی HBO. یەکێک لە وێستگە دیارەکانی ژیانی پیشەیی لاد، پاڵێورانی بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار لەگەڵ کچەکەیدا بۆ فیلمی “Rambling Rose” (1991). ئەوان بوونە یەکەم و تاکە دایک و کچ لە مێژوودا کە لە هەمان ساڵدا بۆ هەمان فیلم پاڵێوراو بن بۆ ئۆسکار.

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

ART