zagros news agency

ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیکترۆنی، بۆ بەشداربوون لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی کارا دەکرێت

 

دەستەی ئاماری هەرێم، ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بە ناونیشانی: https://census-job-krd.com ڕادەگەیەنێت، بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ وەک بژمێر (عداد).
ماڵپەری ئاماژە پێکراو لە ڕۆژانی 6-7-8ی ئەم مانگە کارا دەکرێت، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی، بەپێی سنووری نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی (گەڕەک یان گوند).
لە ماڵپەرەکەدا ڕێنمایی و مەرجی پێشکەشکردن خراوەتە ڕوو, بۆ هەموو دەرچوویەکی (زانکۆ و پەیمانگاکان) بە ویستی خۆیان فۆڕم پێشکەش دەکەن.

ئەم هەوڵەی وەزارەتی پلاندانان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانیی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان، کە لە ڕۆژانی 16-17-18-19 ئەم مانگە دەست پێدەکات.
پێشکەشکار، لە سنووری نیشتەجێبوونی خۆی و تەنیا یەک جار فۆڕم پێشکەش دەکات، وە مەرج نییە هەموو پێشکەشکارێک ناوی بگەڕێتەوە وەک بژمێر، چونکە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشانی پێشکەشکاران دەکرێت.

دواتر دەستەی ئاماری هەرێم و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگا و ئیدارەکان، بەپێی ژمارەی پێویستیی دیاریکراو، لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند و ناحیە و قەزاکان، ڕاگەیاندن بۆ ناوەکان لەهەمان ماڵپەڕەوە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

443ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران نێردرا

یاسین

بە سەرپەرشتى پارێزگار، کۆبوونەوەى لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنى پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا

سەڵاح

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کۆبووه‌وه‌

دڵشاد