zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئێران كرد

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی 11ی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نەسروڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.

لە دیدارەکەدا بە گرنگیی ئاماژە بە سەردانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەو هیوایەی ببێتە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە.

کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم کرد.

هەروەها پێزانینی بۆ هاریکاریی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. سه‌ردار كاكه‌ئه‌مین عه‌زیز ئاغا: ئاوه‌دانیی پارتی بیروبۆچوونی خه‌ڵكی زۆر گۆڕیوه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت ده‌كات پارتییه‌

سەڵاح

ڕێکاری پێویست بە کەیسی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان گیرایە بەر

سەڵاح

ڕووداوی هاتووچۆ لەماوەی جەژنی قورباندا لە تورکیا دیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

سەڵاح