zagros news agency

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: 4 تیرۆریستی داعشمان لە هێرشێكی ئاسمانیدا كوشت

 

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە زنجیرەچیاکانی حەمرین، ٤ چەکداری داعشیان کوشتووە.

ئۆپەراسیۆنەكە ڕاگەیاندووە، لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، هێزەكانمان بە ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوو هەستان و چوار چەكداری داعشیان لە ناوچەی حەمرین بە ئامانج گرت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە هێرش بۆ سەر مەفرەزەكەی داعش، كاتژمێر 6:20 دەقیقەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بە فڕۆکەی ئێف ١٦ كراوە، هاوکات هەموو بەئەمانجگیراوەکان کوژراون.

ڕاگەیەندراوەكە دەشڵێت: ئەو پرۆسانە بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان لە تەواوی عێراقدا بەردەوام بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

لە بەشێک لە بنکەکانی بەغدا هێشتا پۆستەری به‌ربژێره‌كان لێ نه‌كراونه‌ته‌وه‌

سەڵاح

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ دیاریكرا

یاسین