zagros news agency

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: ئەگەر ئیسڕائیل هێرش بکات زیانمان پێ دەگەیەنێت

جێگری قەرارگای خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، وا نییە ئیسرائیل هیچ کارێکی لە بەرانبەر ئێراندا پێ نەکرێت
محەمەد جەعفەر ئەسەدی جێگری قەرارگای خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران دەڵێت، ڕاستە ئێمە دەڵێین هیچیان پێ ناکرێت، بەڵام ئەگەر بەڕاستی هێرش بکەنە سەرمان دەتوانن زیانمان پێ بگەیەنن.
ئەسەدی جەختی لەوەش کردەوە، لە بەرانبەردا ئێرانیش دەتوانێت زیانی گەورەتر بە ئیسرائیل بگەیەنێت، چونکە هەم ئیسرائیل ئاگاداری خاڵە لاوازەکانی ئێرانە و هەم ئێرانیش دەزانێت خاڵە لاوازەکانی ئیسرائیل چین.
ئەم فەرماندەیەی سوپای پاسداران پێی وایە، سەرباری ئەوەی ئیسرائیل و ئێران شارەزای خاڵە لاوازەکانی یەکترن، بەڵام ئیسرائیل لە هەندێک شت خۆی لادەدات و ئیرانیش نایەوێت لە ڕۆژئاوای ئاسیا شەڕ هەڵاییسێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

جوتیاران نیگەرانن لە كەمی بەرهەمی ئەمسال

گوران

دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوشتنی دوو بەرپرسی دیاری یەپەگەی راگەیاند

سەڵاح