zagros news agency

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەردانی باكو دەكات

بەڕێز دڵشاد شهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/11/11 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی به‌ڕێز ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP29) بەرەو باکوی پایتەختی ئازەربایجان، بەڕێ دەكەوێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، سبەی سێشه‌ممه بەشداریی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که‌ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکه‌وته‌كانی گۆڕانی ئاووهه‌وا، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی هونەرمەند (زایەر عەبدوڵڵا)

یاسین

رۆژانی پشووی مانگی رەمەزان دیاریکران

یاسین

دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوشتنی دوو بەرپرسی دیاری یەپەگەی راگەیاند

سەڵاح