zagros news agency

بەیانیان کوپێک ئاو لەگەڵ دارچین بخۆرەوە

خواردنەوەی دارچین و ئاوی گەرم، کۆمەڵێک سودی تەندروستی هەیە، لەوانە باشترکردنی کرداری هەرس، رێکخستنی ئاستی شەکری خوێن، بەرزکردنەوەی مێتابۆلیزم( سوتاندنی چەوری و گۆڕینی بۆ وزە)، کەمکردنەوەی هەوکردن، هەروەها باشترکردنی تەندروستی دڵ و مێشک.

رۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان، خواردنەوەی ئەم خواردنەوە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی پاڵپشتی دابەزاندنی کێش و کارکردنی بەرگری لەش و تەندروستی پێست.

سودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم و دارچین:

1-چالاککردنی کرداری هەرس: گیراوەی دارچین لە رێگەی هاندانی ئەنزیمەکانی هەرس یارمەتی رێکخستنی کرداری هەرس دەدات، هەروەها یارمەتی نەهێشتنی ئاوسانی گەدە و غازات دەدات، شەکری ناوخوێن رێکدەخات.
2. بەرەوپێشبردنی میتابۆلیزم: دارچین بە زیادکردنی ڕێژەی میتابۆلیک ناسراوە، ئەمەش ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە کۆنترۆڵکردنی کێشی لەش و دابەزاندنی چەوری و سوتاندنی کالۆری بەشێوەیەکی کاراتر.
3. کەمکردنەوەی هەوکردن: دارچین تایبەتمەندی دژە هەوکردنی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن بدات لە جەستەدا، هەروەها ئازار و ناڕەحەتی پەیوەست بە حاڵەتەکانی وەک هەوکردنی جومگەکانەوە کەم بکاتەوە.

4. دژە ئۆکسانەکان: دژە ئۆکسێنەری تێدایە، یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئۆکسجین و پاراستنی خانەکان لە تێکچوون، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

5. پاراستنی دڵ: خواردنی بەردەوامی ئاوی دارچین دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ LDL و چەوری سیانی بدات، لە هەمان کاتدا ئاستی کۆلیسترۆڵی سودبەخش HDL زیاد دەکات، ئەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
6. بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش: تایبەتمەندی دژە میکرۆبی دارچین یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربونەوەی هەوکردنەکان و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.

7. باشکردنی تەندروستی مێشک: دارچین دەتوانێت ئەرکی مەعریفی باشتر بکات و لە نەخۆشییە تێکچونە دەمارەکانی وەک ئەلزەهایمەر بپارێزێت، چونکە لەڕوی زانستییەوە سەلمێنراوە کە یادەوەری و تەندروستی مێشک بەرز دەکاتەوە.

8. دابەزاندنی کێش: یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا و کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دابەزاندنی کێش.

9- بەرزکردنەوەی باری دەروونی: بۆنی دارچین دەتوانێت فشاری دەرونی کەم بکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی دەروونی گشتی.

10. تایبەتمەندی دژە میکرۆبی هەیە: دارچینی تایبەتمەندی دژە میکرۆبی سروشتی هەیە، کە دەتوانێت یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا و قارچک بدات.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی:

هەندێک کەس رەنگە هەستیارییان بە دارچین هەبێت و نیشانەکانی وەک خورانی پێست یان سەختی هەناسەدانیان توشببێت، هەروەها ژەمە زۆرەکان لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچونی گەدە، سکچوون، یان سکچوون، بۆیە ناکرێت بڕێکی زۆر لە دارچین بخورێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینه‌وه‌یه‌ك: سێو یارمه‌تی شێداركردنه‌وه‌ی پێست ده‌دات و هۆكاره‌ بۆ به‌ گه‌نجی مانه‌وه‌

lana

هه‌شت هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش بێ برسی بوون

lana

پسپۆڕێک: خوێ هۆکاری سەرەکیی جەڵتەیە و بەم پێکهاتانە جێگەی بگرنەوە

lana