zagros news agency

سوودە تەندروستییەکانی کاکی

کاکی تایبەتمەندیەکی زۆری بەهۆی ڕەنگە پڕتەقاڵیە جوان و تامە خۆشەکەیەوە هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و یارمەتی بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی زیاتر لە خڕۆکە سپییەکان دەدات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە مەترسی توشبوون بە قەبزی و سکچوون کەمدەکاتەوە.

کاکی ڕێژەیەکی زۆر دژەهەوکردنی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات کە دەبنە هۆی توشبوون بە هەوکردنی جومگەکان، شەکرە، شێرپەنجە و قەڵەوی، ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات ئەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەسەری بەردی گەورەی ناو گورچیلە چییە؟

lana

یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

lana

ئایا بەهارات هاوڕێی دڵە

lana