1. بەهێزكردنی تەندروستی پێست و پاراستنی : چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C) و ماددەی پۆلی فینۆلیدك كە دژە ئۆكسانێكی بەهێزە، هەروەها ڕێگری كردن لە پیربوونی پێش وەختەی پێست و دەركەوتنی چرچ و لۆچی پێست، هەروەها ڤیتامین (بی 2) ی تێدایە كە گرنگە بۆ توندوتۆڵی پێست.
2. خۆپاراستن لە شێرپەنجە، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی كۆمەڵێك دژە ئۆكسانەكانی بەهێز بە تایبەت شێرپەنجەی پرۆستات و مەمك.
3. بەهێزكردنی مووەكانی قژو پاراستن لە سپی بوون و هەڵوەرینی قژ.
4. یارمەتی كاراكردنی پڕۆسەی هەرسكردنی خۆراك دەدات بە هۆی بوونی بڕێكی باش لە كۆمەڵەی ڤیتامین (B) كە گرنگن بۆ ماسولكەو دەمارەكان، لەگەڵ چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چاڵاك كردن و پاككردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراوییەكان و كەمكردنەوەی غازات.
5. بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و هاندانی دروست بوونی خرۆكە سبیەكانی خوێن.
6. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كولیسترۆڵی خراپ دەدات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەو نەخۆشییەكانی دڵ.
7. ڕێگریكردن كەمی ماددەی ئاسن و كەمخوێنی و خۆپاراستن لێی.
8. یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە برین و هەوكردنی زمان و ناودەم.
(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)