zagros news agency

هەوكردنی سییەكان چییە

ئەو نەخۆشییەی كە لە یەكەم سەعاتی تووش بوون دەبێ چارەسەر وەربگرێت ئەگەر نا تووشی چەندین ماك و لێكەوتەی خراپ دەبێ.

بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا سەرهەڵ دەدات یاخود زیاد دەكا بریتییە لە هەوكردنی سیەكان.

هەوكردنی سییەكان چیە ؟

هەوكردنێكی توندو لە ناكاوی سی یەكانە بەهۆی میكرۆبەو جا چ بەكتریا بێ یاخود ڤایرۆس وەك كۆرۆناو ئەنفلۆنزا یان كەڕووبێ كە كەسی تووشبوو.

1. كۆخەو تاو لەرز.

2. تەنگە نەفەسی و سینگ ئێشە.

3. بێ تاقەتی.

4. هەندێ جار ڕشانەوەو سەرئێشەی لەگەڵ دەبێ.

لەهەر (1000) كەسێك (5 – 15) كەس تووشی دەبن ساڵانە، هەموو تەمەنێك دەگرێتەوە بەزۆری لە نێو پیران و منداڵان زیاترە.

ساڵانە (10) ملیۆن كەس لە ئەمریكا تووشی هەوكردنی سییەكان دەبن و بە شەشەم هۆكاری مردن دادەنرێت.

ئەو هۆكارانەی كە بەزۆری دەبنە هۆی تووشبوون :

1. جگەرە.

2. گیرانی بۆریچكەی هەوا بە هۆی گرێ یان قوت دانی تەنی غەریب.

3. نەخۆشیە درێژخایەنەكانی سی و بۆڕی هەوا.

4. ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی (65) ساڵیە.

5. بەكارهێنانی دەرمان بەتایبەتی دەرمانی ستیرۆید.

6. لاوازی یان كەمی بەرگری لەش.

7. شەكرە.

8. كحول و مەی.

ئەم نەخۆشییە دەبێ لە یەكەم سەعاتی تووش بوون دەبێ چارەسەر وەربگرێت بەتایبەتی دژە بەكتریا ئەگەر نا تووشی چەندین ماك و لێكەوتەی خراپ دەبێ لەوانە.

لەكاركەوتنی هەناسەو دروست بوونی قونێر لە سیەكان و خوێن مەیین و هەندێ جار لەكاركەوتنی گورچیلەو هەوكردنی ماسولكەی دڵ.

(د. هیوا خالید گەردی – پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناوو دڵ)

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو حاڵەتە پزیشکیانەی کە لە پشت دڵەکزێانەوە خۆیان دەشارنەوە

lana

چەند ئامۆژگارییەك بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن

lana

بۆچی پێویستە خەیار لە ژەمە خۆراكەكانتدا هەبێت؟

lana