ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

 

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدانى ئه‌مڕۆى كرده‌وه‌ تيرۆرستييه‌كه‌ى سنوورى خورماتوو ده‌كه‌م كه‌ له‌ كاتى ئه‌ركدا و له‌ ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو به‌ ئۆتۆمبيلى ليوايه‌كى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا‌، سێ پله‌دار شه‌هيد بوون. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين.

ئه‌م كرده‌وه‌ تيرۆرستييه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ تيرۆر هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ده‌كات. بۆيه‌ جه‌خت له‌ به‌رده‌وامى و پته‌وكردنى زياترى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى تيرۆرستان ده‌كه‌ينه‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/11/17

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆران… لە بنکەکانی پۆلیسی ئیدارەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بووە گۆرانکاری بەسەردا هات

دڵشاد

ئێران… ژمارەیەکی زۆر بە هۆی نەخۆشیی تالیسمیاوە مردوون

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمشەو یەکشەممە

sirwan