کۆمپانیای (Apple) دوای ئەوەی وەشانی تاقیکاری (iOS 18.2) بلاو کردەوە لە وەشانەکە دەرکەوتووە ئەگەر مۆبایل (IPhone) تاوەکو (3) ڕۆژ بەهیچ شێوەیەک بەکار نەهێنێت ئەوا خۆکارانە ئۆتۆماتیکی (Reboot) دەبێتەوە بەمەش دواتر هەموو داتاکانی مۆبایلەکەت (Encrypt) دەبێت بەمەش هەموو داتاکانی بە کۆد دەکرێت کەس ناتوانێت دەستی پێ بگات تا ئەو کاتەی قوفڵی ئایفۆنەکەت دەکەیتەوە.