zagros news agency

بەریتانیا سزای بەسەر کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێراندا سەپاند

لەدوای یەکێتیی ئەورووپا، بەریتانیا گەمارۆی خستە سەر کۆمپانیا کەشتیوانیی ئێران و کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیران‌ئایر.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی نۆڤەمبەر حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر ئێران ئایر و کۆمپانیای کەشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاند.
ئەم ڕێوشوێنانە لە کاردانەوە بە گواستنەوەی مووشەکی بالیستیک لە ئێرانەوە بۆ ڕووسیا گیراونەتەبەر.
بەرپرسانی بەریتانیا دەڵێن، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی حکومەتیی ئیران ئایر و هڵی کەشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆڵیان لە دابین‌کردنی مووشەک و چەک‌وچۆڵی دیکە بۆ ڕووسیا لە جەنگی ئۆکرانیادا هەبووە.
دەیڤید لێمی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی: هەوڵەکانی ئێران بۆ تێکدانی ئاسایشی جیهانی مەترسیدارە و جێگای قبوڵکردن نییە. “جارێکی دیکە داوا لە ئێران دەکەین واز لە پشتیوانیکردنی شەڕی نایاسایی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بهێنێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشدارییەك لە بەرگریی شارستانییەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما

سەڵاح

به‌شی ڕۆشه‌نبیر و راگه‌یاندنی پارتی پیرۆزبایی له‌ ئاڤا میدیا ده‌كات

سەڵاح

دۆناڵد ترامپ وەکو سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد و چه‌ندین به‌ڵێنی دا

سەڵاح