وەزارەتی پلاندانانی عێراق له راگهیهنراوێكدا وتی، پارێزگارەکان راسپێردران ئامادەکاری تەواو بۆ پرۆسهی سهرژمێری بکەن، وتیشی، لهمساڵدا لەمساڵدا سەرژمێری گشتی ئەنجامدەدەن.
وهزارهتی پلاندان لە راگەیەندراوهكهدا، باسی لهوه كرد، بۆ گفتوگۆکردن و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی پرۆسهی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون لە عێراق، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان، محەمەد تەمیم، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ پارێزگارە نوێیەکان کردووە.
ئهوهش خراوهتهروو، لەمساڵدا دوو جۆر سەرژمێری ئەنجامدەدرێت، سەرژمێری یەکەم کە سەرەتایی و ئەزموونییە، لە مانگی ئایاری داھاتوو ئەنجامدەدرێت، سەرژمێری دووەمیش لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت.
وەزیری پلاندانان پارێزگارەکانی راسپارد پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرژمێری لە پارێزگاکانیان ئامادە بکەن بۆ پرۆسەکە سهركهوتوو بێت.
ئاژانسهكان