zagros news agency

هەناردەی گازی سروشتیی ئێران بۆ عێراق ڕاگیراوە

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند هەناردەی گازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگیراوە و تا 15 رۆژی دیکە هیچ گازێک هەناردەی عێراق ناکرێت.
لە راگەیەنراوی وەزارەتی کارەبای عێراقدا هاتووە: ڕاگرتنی هەناردەی گاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەهۆی نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەیە.
وەزارەتی کارەبای عێراق هەروەها گوتوویەتی: بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی گاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق، پێنج هەزار و 500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
هەرچەندە لایەنە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن هۆی ڕاگرتنی هەناردەی گاز نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانە، بەڵام گومان دەکرێت ئەم ڕاگرتنە هۆی دیکەی لە پشتەوە بێت، چوونکە چەند مانگێکە ئێران بەدەست کەمیی گازی بەرهەمهێنراوەوە ماوەتەوە و بەمهۆیەوە ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک کارەبای نیشتیمانیی لەم وڵاتە دەبڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەسنیم: ئەمریکا دۆمەینی دۆت کۆمی ئاژانسەکەمانی داخست

یاسین

عراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و چین کۆدەبێتەوە

یاسین

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ بۆردومانی دۆحە به ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون

سەڵاح