zagros news agency

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا

بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا بەیەکێک لە کێشە تەندروستییە باوەکان دادەنرێت و ڕێژەیەکی زۆر خەڵک بەدەستییەوە دەناڵێنن و کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر تەندروستی دەبێت وەک توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک.

بۆ دووربوون لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا پێویستە بەردەوام ئاگاداری ڕێژەکەی بیت و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی بکەیت و بەرزبوونەوەی ڕێژەکەشی چەندین هۆکار و نیشانەی هەیە.

ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە هۆکارێکن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا، قەڵەوی، جگەرەکێشان، کەم جوڵان و وەرزشکردن چەند هۆکارێكی دیکەن، هەروەها بۆماوەیی خێزانی لەوانەیە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش جۆری سەرئێشە نابێت فەرامۆش بکرێن

lana

ئەگەر هەستیارى لاکتۆزت هەیە لەڕێی کۆمەڵێک سەوزە و خۆراکەوە کالیسیۆم وەربگرە

lana

هۆکارەکانی وشکبوونی دەم

lana