حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سنوورداری رۆڵی بانکە تایبەتەکان لە عێراق، بەمەبەستی دیراسەکردنی توانا و ئاستی کەرتی بانکی لە عێراق لەگەڵ دوو کۆمپانیای بیانی گرێبەستی کردووە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند؛ کەرتی بانکی لە عێراق بەشێوەیەکە بانکە حکوومییەکان هەژموونیان بەسەر 88%ی کەرتەکەدا سەپاندووە و بانکە تایبەتەکانیش رۆڵێکی لاواز و سنووردار دەبینن.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات؛ دوو کۆمپانیای بیانی راسپێردراون دیرایەسەکی وردی دۆخی کەرتی بانکی بکەن، ئەمەش بەو ئامانجەیە حکوومەت داتای وردی لەبەردەست بێت بۆئەوەی رۆڵێکی زیاتر بدات بە بانکە تایبەتەکان.
ئەم هەوڵەی حکوومەت لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندیی عێراق پلانی هەیە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەستبەرداری خستنەڕووی دۆلار ببێت و ئەو پرۆسەیە بە بانکە تایبەتەکان بسپێرێت.
هەواڵی داهاتوو