zagros news agency

وەزیری دارایی لوبنان: بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە لوبنان بۆ دە ساڵ زووتر گەڕاوەتەوە

وەزیری دارایی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕی ئیسرائیلەوە ئەم وڵاتە نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلاری زیانی پێ گەیشتووە.
ئەمین سەلام وەزیری دارایی لوبنان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئەم وڵاتە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، زیانێکی گەورەی ماددی و مرۆی لێداون، بەجۆرێک قەبارەی زیانەکان بە ٢٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
وەزیری دارایی لوبنان هەروەها گوتی؛ ئەم شەڕەی بەرۆکی گرتوون ١٠ ساڵ لوبنانی بۆ دواوە گەڕاندووەتەو و لوبنان بۆ ئەوەی کێشەی ئاوارەکان و وێرانبوونی باڵەخانەکان چارەسەربکات، پێنج ساڵی پێویستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریارا چارەسەرکرنا هەمی ئامیرێن ژ کارکەفتی یێن نەخۆشخانا گشتیا زاخۆ هاتە دان

سەڵاح

شێرکۆ حەبیب نوێنه‌ری پارتی له‌ قاهیره‌ بۆ زاگرۆس: ڕێگای پارتی ئاسان نه‌بووه‌ تاگه‌یشتوه‌ته‌وه‌ ئه‌م قۆناغه‌ی كه‌ به‌هێزترین حزبه‌

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح